ده‌مڕاستی لیستی ئه‌لعێراقیه له په‌رله‌مانی عێراقدا ڕایگه‌یاندووه لیسته‌که‌ی له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی 25 واژۆدایه بۆ بانگهێشتکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و لێپێچینه‌وه‌کردن له‌گه‌ڵیدا له دانیشتنێکی کراوه‌ی په‌رله‌ماندا.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌وه مافێکی هه‌موو په‌رله‌مانتارێکه ئه‌و ژماره واژۆیه کۆ بکاته‌وه بۆ بانگهێشتکردنی سه‌ره‌ک وه‌زیر یان یه‌کێک له جێگره‌کانی تا پرسیار و وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له‌وانه‌یه هاوپه‌یمانی کوردستانی بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت، بێده‌نگی به‌و مانایه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت ده‌نگ نه‌خستنه پاڵ ئه‌و داوایه‌ی بۆ بانگهێشتکردنی مالیکی ده‌کرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.