له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به‌رنامه‌ڕیژی نه‌کراوه بۆ زه‌مینه‌ی کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، به‌ڵام هه‌ندێک له په‌رله‌مانتاران جه‌خت له بوونی ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی ده‌که‌نه‌وه وه‌ک ڕێگه گرتن له سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆنگره‌یه و ده‌ڵێن هه‌وڵ له ئارادان بۆ ئاڕاسته کردنی سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه‌کان.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌رکرده عێراقیه‌کان به پێی ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی بڕۆن به‌ڕێوه ئه‌وا به بێگومان کۆنگره‌که شکست دێنێت و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه‌ی عێراقیش له پڕۆژه‌یه‌کی نیشتیمانیه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر خواست بۆ چاره‌سه‌رکردن هه‌بێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لایه‌نه عێراقیه‌کان ده‌توانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌جه‌ندا ده‌ره‌کیه‌کان بن؟ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت گومانی هه‌یه چونکه وه‌ک ده‌ڵیت زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به پشتیوانی هه‌ندێک له وڵاتان ده‌توانن کاره‌کانی خۆیان بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:43 خوله‌که.