ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نه‌یتوانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ته‌واو بکات و ئه‌و پۆستانه‌ی که که‌سیان بۆ دیار نه‌کراوه ، پڕ بکرێنه‌وه.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی ده‌ڵێت متمانه به یه‌ک نه‌کردن له ناو به‌شدار بووانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا هۆکاره بۆ ئه‌و دواکه‌وتنه‌ی مالیکی له ته‌واو کردنی کابینه‌که‌یدا.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت وا پێویست ده‌کات په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی خۆی به پۆسته‌کان بدات ، وه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان متمانه‌ی نه‌دا به یه‌کێ له کاندیده‌کان ، ئه‌وجا پێویسته سه‌ره‌ک وه‌زیر ئه‌و کاندیده ڕه‌ت بکاته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانێتی کوردستانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:38 خوله‌که.