حکومه‌ته‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکی له عێراق بودجه‌ی کڕینی فڕۆکه‌ی جه‌نگی ڕاده‌گرێت و ئه‌و بڕی نزیکه‌ی 900 ملیۆن دۆلاره‌ی بۆی ته‌رخان کردبوو ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی به‌شه خۆراکی وڵاتیانی عێراقی.
خۆپیشاندان له عێراق کراون وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کان له وڵاته‌که‌دا و هه‌وڵیش له ئارادان بۆ ڕێکخستنی خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆن که‌سی.
عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ، حکومه‌تی عێراق دواکه‌وتوه له دابین کردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌هۆی دواکه‌وتن له په‌سه‌ندکردنی بودجه‌دا و بۆیه‌شه له هه‌ندێک له شاره‌کان و به‌تایبه‌تیش له به‌غدا خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین ده‌کرێت.
به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت هه‌ر لایه‌نی سه‌در نییه خه‌ڵک هانده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندانی یه‌ک ملیۆنی ، لایه‌نی تریش هه‌ن له‌وانه‌ی به‌شدار نین له پێکهێنانی حکومه‌تی عێراقدا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی‌دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:53 خوله‌که.