ژماره‌یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له ناو په‌رله‌ماندا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگا مۆر ناکات بۆ له‌سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک تاوانباری ڕژێمه‌که‌ی پێشوو.
عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره ئه‌ندامه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌یکه‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌ک فشارێکی سیاسی به‌کاری بهێنن پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌که‌یان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن سه‌ری نه‌گرت.
به‌ڕیز عه‌بدوڵا ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و جۆره ڕه‌فتاره ببێته هه‌ڵوێستی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وا به دووری نازانێت کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتنانه‌ی له نێوان لایه‌نی کوردی و ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌ن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.