Accessibility links

کارناسێکی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت تووشبووانی به‌نگ نابێت هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری بکه‌ن


کاربه‌ده‌ستێکی باڵای ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵیت نابێت که‌سێکی هۆگری به‌نگ و موخه‌ده‌رات وه‌ک که‌سێک چاولێبکرێت که‌ "ئیردای که‌سایه‌تی" هه‌یه‌.

نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئه‌مه‌ریکا ڤیڤێک مۆرتی له‌ ڕاپۆرتێكی نوێێ سه‌باره‌ت به‌ به‌نگ ئه‌و داوایه‌ی کرد.

ئه‌و گوتی مه‌به‌ستی ڕاپۆرته‌که‌ "گۆرینیڕوانگه‌‌ی کۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌ به‌کارهینانی نادروستی به‌نگ و ئه‌و که‌سانه‌ی هۆگری بوونه‌،" که‌ وه‌ک خۆی گوتی یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ قه‌یرانه‌کانی گشتی سه‌رده‌می ئێستایه‌.

مورتی ده‌ڵێت هۆگری به‌ به‌نگ "نه‌خۆشێکی به‌رده‌وامه‌ که‌ ده‌بێت به‌ هه‌مان لێوه‌شاوه‌یی و هاوسۆزی یه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشێیه‌ ڕووبه‌روو بین که‌ ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشی دڵ، نه‌خۆشی شه‌کره‌، و شێرپه‌نجه‌ ڕووبه‌ڕووبین.

ڕاپۆرته‌که‌ ئیدعا ده‌کات 21 ملیۆن که‌س له‌ ئه‌مه‌ریکا تووشی به‌نگ و موخه‌ده‌رات بوونه‌، ژماره‌یه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ به‌رزتره‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ده‌ڵیت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تووشبووانی به‌نگ له‌ گه‌ڵ گه‌لێک به‌ربه‌ره‌کانی ڕووبه‌روون، به‌ڵام ته‌نیا 10 له‌ سه‌دی ئه‌وان چاره‌سه‌رییان بۆ دابین ده‌کرێت.

مورتی ده‌ڵێت: بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ، خه‌ڵکێکی زۆر له‌ وڵاتی ئێمه‌ تووش بوون به‌ به‌نگ و موخه‌ده‌رات و ه‌ک که‌م و کوورییه‌ک له‌ ئه‌خلاق و ڕه‌وشت دا چاویان لێکردووه‌. ئه‌وه‌ش بۆته‌ په‌ڵه‌یه‌کی جێگای شه‌رم که‌ وای کردووه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی به‌نگ ده‌بن که‌متر ده‌بینرێن خۆیان هه‌نگاو بنێن و یارمه‌تی بکه‌ن."

ڕاپۆرته‌که‌ له‌ کاتێکدا دێت که‌ ئه‌مه‌ریکا له‌ جه‌رگه‌ی نه‌خۆشێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ دایه‌.

به‌ گوێره‌ی وه‌زاره‌تی خزمه‌ته‌کانی ته‌ندروستی و مرۆڤایه‌تی " له‌ وه‌تا 1999، ڕێژه‌ی مه‌رگ به‌ هۆی به‌کارهێنانی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری به‌نگ، ئه‌وانه‌ش که‌ له‌ باری پزشکی یه‌وه‌ پێشنیار بۆ لابردنی ژان و هه‌روه‌ها هیرۆئین ده‌کرێت، نزیکه‌ی چوار هێنده‌ زیاد بووه‌، و پتر له‌ 165،000 که‌س به‌ هۆی پێشنیاری پزشک بۆ خواردنی ئه‌و ده‌رمانه‌ مردوون."

کاربه‌ده‌ستان هیوادارن ئه‌و ڕاپۆرته‌ کارێکی وابکات لێکوڵینه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ پێشگیری کردن، چاره‌سه‌رکردن و چاک بوونه‌وه‌ بکرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی گشتی نه‌شته‌رگه‌ری 1964 له‌ سه‌ر جگه‌ره‌ کێشان کردی و له‌ ئاکام دا بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی دابه‌زینێکی زۆر له‌ ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریکاییانه‌ دا بدیترێت که‌ جگه‌ره‌ کیش بوون ، و گیانی ملیونها که‌سی له‌ مردن ڕزگار کرد.

دوکتور مورتی ده‌ڵیت: "ئێمه‌ چون وه‌لامی ئه‌م قه‌یرانه‌‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌مه‌ریکایه‌."

XS
SM
MD
LG