هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که‌دا هه‌ڵپه‌ساردووه تا ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ندێک له داوا بنچینه‌ییه‌کانیان جێبه‌جێده‌کرێن.
ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس ده‌ڵێت له بواری سیاسی‌دا دۆڕاو ترین سات ئه‌وه‌یه بچیته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستاندنانه‌ش له نێوان ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتدا وا‌بکات هیوا نه‌مێنێت، ئه‌وا ده‌رفه‌تیش بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژی سیاسی ده‌ڕه‌خسێته‌وه.
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس ده‌شڵێت به دووری نازانێت جارێکی تریش خۆپیشاندان له هه‌رێمه‌که ده‌ست پێبکاته‌وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ی له ڕووی میدیاییه‌وه زه‌مینه‌یه‌کی سایکۆلۆژی بۆ خۆشده‌کرێت، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌کان ده‌ست پێبکه‌نه‌وه هه‌ر له سنوری جوگرافیای پێشویدا ده‌مێنێته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:10 خوله‌که.