وابڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ر سێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆببنه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه‌کردنی بۆچوونی هاوبه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی هه‌ردوو لایه‌نی فه‌رمانڕه‌وا خستبویانه به‌رده‌ستیان بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا.
ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت تا ئه‌م گفت و گۆیه دیدی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا هه‌یه له‌سه‌ر کۆی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که چوارچێوه بۆ وتوێژه‌کانی ئۆپزسیۆن دیاریده‌که‌ن له‌وانه مه‌سه‌له‌ی حکومه‌ت و پێکهێنانه‌وه‌ی حکومه‌ت که به یه‌کێک له مه‌سه‌له گرنگه‌کان ناودێری کرد.
به‌ڕێز عه‌لی ده‌شڵێت ، پاش گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وادا له هه‌رێمه‌که له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌کی چاکسازی و حکومه‌تێک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن پێکبێته‌وه ئه‌وا ئۆپزسیۆن به ڕژدی ده‌که‌وێته باسکردنی پێکهێنانی ئه‌و جۆره حکومه‌ته له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌کر عه‌لی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوی ئیسلامی‌دا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:46 خوله‌که.