دکتۆر عه‌بدولزه‌هره ئال ماجد، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵیت ئه‌و سیناریۆ یان پێشنیازانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق ده‌خرێنه ڕوو، ده‌کرێت ناویان لێبنرێت خه‌ون بینینێکی سیاسی. دکتۆر ئال ماجد ده‌شڵێت له‌مڕۆی عیراقدا سیاسه‌تکردن وه‌ک یاری په‌ت ڕاکێشانی لێهاتووه و ئه‌م وازیه‌ش وه‌نه‌بێت ته‌نها له نێوان دوو لایه‌نی ڕکابه‌ردا سنوردار بێت ، وه‌ک ده‌بینرێت ئێستا له ناو یه‌ک لایه‌نیشدا بوونی هه‌یه و بۆیه لایه‌ن هه‌ن سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌رده‌گرن.
دکتۆر عه‌بدولزه‌هره ئال ماجد، بنکه له به‌غدا ده‌شڵێت ئاماژه‌کان به ناڕه‌زایی گشتی به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی سیاسی عێراق و ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی کارێکی وای کردووه لایه‌نه عێراقیه‌کان وه‌ک ئه‌وه وایه له ناو ده‌سکه‌وانێکدا بن و له هه‌موو لایه‌که‌وه فشاریان له‌سه‌ره بۆ په‌له‌کردن له ڕه‌واندنه‌وه‌ی قه‌یرانی سیاسی و خێراکردنی هه‌نگاوه‌کان بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بدولزه‌هره ئال ماجد، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی‌دا کردویه‌تی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی راپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:58 خوله‌که.