چواره‌م کۆبونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن و لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی کوردستانی عێراق له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕێوه چوو.
عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت کۆبونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان گرنگ بوو و ده‌شڵێت له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی هه‌نوکه‌یی تێگه‌یشتن هاتۆته ئارا له نێوان لایه‌نه‌کاندا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز مه‌جید ده‌شڵێت هێنانی پڕۆژه‌یه‌ک له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو بۆ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:21 خوله‌که.