عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری کردن له پارێزگای که‌رکوک زۆر به‌باشی ده‌ڕوات به‌ڕێوه و هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک نییه له به‌رده‌میدا.
به‌ڕێز موسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رژمێریه ئه‌نجام بدرێت مانای ئه‌وه‌یه قۆناغی دووه‌می به‌ندی 140 سی ده‌ستوری عێراق جێبه‌جێ ده‌کرێت، وه ده‌شڵێت پرۆسه‌ی سه‌رژمێری پرۆسه‌یه‌کی زانستی بابه‌تیانه‌یه و هه‌موو لایه‌نه‌کان پێویستیان پێی هه‌یه و ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی دواخستنی به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌کردنی پارێزگای که‌رکوک.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ پارێزگاری که‌رکوکدا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:10 خوله‌که.