ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار هه‌وڵی تاڵان‌کردنی بازاڕێـکی زهڕهنگهریان له شـاری که‌رکوک داوه، به‌ڵام هێزه‌کانی پـۆلیس گه‌یشـتوونه‌ته سه‌ریان و شه‌ڕه ته‌قه له نێوانیاندا ڕوویداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 10 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کیش برینداربوون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن پـێـنج له کوژراوه‌کان له هێزه‌کانی پـۆلیس بوون.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان موسـته‌فا پارێزگاری که‌رکوک کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:57 خوله‌كه.