به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له سه‌رانسه‌ری شـاره‌کانی عێراقدا سـازبکرێن، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای هه‌ندێـک لایه‌ن، وه‌کو ئه‌لعێراقیـیه و کوتله‌ی سه‌در.
که‌رکوکیش یه‌کێـکه له‌و شـارانه، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێـک لایه‌نی پـێـکهاته‌کانی که‌رکوک ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌کاربهێنن بۆ په‌لاماردانی داموده‌زگاکان له که‌رکوک.
عه‌بدوڵڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای که‌رکوک به ئامادبوونی نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌کان و چه‌ند ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی عێراق و لایه‌نی ئاسایشی دانشتنێـک سـازکرا و پاشـان به‌یانـنامه‌یه‌ک به ناوی هه‌مووانه‌وه ده‌رکرا و تیایدا باس له‌وه کراوه مافی هه‌موو هاوڵاتیـیهکه خۆپـیشـاندانی خۆی کات و ڕای خۆی به ئازادی ده‌ربـبڕێت و داوای چاکـکردنی خزمه‌تگوزاریـیه‌کان بکات، به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه بێت و هیچ توندوتیژی لێـنهکهوێتهوه.
عه‌بدوڵڕه‌حمان مسته‌فا ده‌شڵێت ئێمه‌ش ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی خه‌ڵـکی که‌رکوک له‌وه‌ی ده‌ڵێن که‌موکورتی هه‌یه، وه هه‌موو ده‌زانن ئه‌و که‌موکورتیانه ئیداره‌ی که‌رکوک لێی به‌رپـرس نیـیه و کێشـه‌کان گشـتین و سه‌رانسه‌ری عێراقی گرتۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی که ده‌ڵێت عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ده‌یانه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه. پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت ئه‌وان ئه‌و قسانه‌یان ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێن به هیچ شێوه‌یه‌ک نیازێـکی وه‌هایان نیـیه.
عه‌بدوڵڕه‌حمان مسته‌فا ڕه‌تیشی کرده‌وه هێزی کوردی ڕه‌وانه‌ی شـاره‌که کرابێت بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی چه‌کداران هێرش بکه‌نه سه‌ر داموده‌زگاکان. ده‌ڵێت پـلانێـکی ئاسایشی گشتی که بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق دانراوه و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس چووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.