له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به‌به‌شداری پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ک پسپۆڕ‌و لایه‌نی په‌یوه‌نددار به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه کۆنفرانسێک بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی که‌رکوک و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق کرا.
عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا پارێزگاری که‌رکوک ده‌ڵێت کۆنفرانسه‌که به‌باشی چووه به‌ڕێوه‌و ده‌شڵێت ده‌کرێت بگوترێت هه‌موو پێکهاته‌کانی پارێزگای که‌رکوک به‌شداریان له‌و کۆنفرانسه‌دا کردوه.
به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ووتوێژه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز موسته‌فادا کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی گفت و گۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 4 خوله‌که.