Accessibility links

عه‌بدولڕه‌حمان زێباری‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان ده‌دوێت

  • Shayan Pasha

عه‌بدولڕه‌حمان زێباری‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان ده‌دوێت

عه‌بدولڕه‌حمان زێباری‌ سه‌باره‌ت به‌ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان ده‌دوێت

عه‌بدولڕه‌حمان زێباری‌ ده‌ڵێت: ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندبوون به‌هۆی‌ راپه‌ڕینه‌كانی‌ عێراقه‌وه،‌ ده‌توانن سکاڵای یاسایی‌ تۆمار بكه‌ن له‌ بنكه‌یه‌کی‌ دادگای‌ باڵای تاوانه‌كانی‌ عێراق ‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

عه‌بدولڕه‌حمان زێباری‌ سه‌رۆكی‌ تیمی‌ داكۆكیكار له‌سه‌ر كه‌یسی‌ كۆڕه‌و و سه‌ركوتكردنی‌ راپه‌ڕینی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ ساڵی‌ (1991)، له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتیشی به‌پێی‌ یاسا ژماره‌ 16 ساڵی 2010 که‌ له‌ به‌غدا ده‌رچووه‌ و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه,‌ هه‌ر تاكێكی‌ عێراقی‌ له‌ راپه‌ڕینی‌ (17)ی‌ ته‌موزی‌ ساڵی‌ (1968)ه‌وه‌ تا رێكه‌وتی‌ (9/4/2003) به‌هۆی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ رژێمی‌ پێشوه‌وه‌ دووچاری‌ زیانی‌ گیانی‌ و ماڵی‌ بووبێت، ئه‌وا ده‌توانێت سكاڵا تۆمار بكات و دوای‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ سكاڵاكه‌شی‌ قه‌ره‌بو ده‌كرێنه‌وه‌.

زێباری ده‌ڵێت قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌که هه‌روه‌ها قوربانیـیه‌کانی‌ پاکتاوی نه‌ژادی به‌رامبه‌ر به‌ کورد ده‌گرێته‌وه که‌ بریتیشه‌ له‌و کاسانه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی زۆره‌ ملی ڕاگواستراونه‌ته‌وه‌ و یا خود له‌ وڵات هه‌ڵاتوون . ‌

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:29 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG