له‌م دواییانه‌دا کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران سیه‌مین پلنۆمی خوێ گرتووه که تێدا چه‌ندین له خاڵه هه‌نوکیه‌کانی کوردستان، ناوچه‌که و جیهانی تێدا باس کراوه.
کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت به گوێره‌ی په‌ێڕه‌وی ناوخۆی ئێمه ئه‌گه‌ر بکرێ و بار‌و دۆخ ئاسایی بێ هه‌موو ساڵێک ده‌بێ لایه‌نی که‌م سێ پلنۆم بگرین. کاک عه‌بدوڵا ده‌ڵێت ئێمه له‌م پلنۆمه‌دا زۆر له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مدا باس کرد، پێش هه‌موویان ڕاپۆرتی تیروته‌سه‌لی هه‌موو ئورگانه‌کان ، چالاکیه‌کان ، پرۆژه‌کانی که به ده‌ستمانه‌وه بوو و هه‌ر وه‌ها ڕاپۆرتێکی سکرتێری کۆمه‌ڵه بوو که من پێشکه‌شم کرد، سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه ده‌ڵێت هه‌ر وه‌ها باس له‌سه‌ر بار‌و دۆخی سیاسی ئێران و ناوچه‌که، هه‌نگاوه‌کان بۆ پێکهێنانی جۆره پلاتفۆرمێک له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ، چالاکیه‌کان له‌گه‌ڵ ئوپوزسیونی دیموکراسی خوازی ئێرانی ، به‌ستنی کۆگره‌ی داهاتوو ، له‌سه‌ر په‌ێڕه‌وی ئیسلاحکردن و باشترکردنی په‌ێڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌که‌مان و له‌سه‌ر باشترکردنی کاری ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی تیڤی و هه‌ندی وورد کاری تر تاێبه‌ت به رێکخستن. موهته‌دی ده‌شڵێت به‌ره‌ی کوردستانی مه‌رج نییه لێره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ێن له‌وانه‌یه له هه‌نگاوی بچووکترو سه‌ره‌تاییتره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:55 خوله‌که.