Accessibility links

عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌رباره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سیستانی ده‌دوێت

  • Shayan Pasha

عێراقیـه‌ک کتێبێـکی به‌رز کردۆته‌وه‌ که‌ وێنه‌ی ئایه‌توڵڵا سیسـتانی تێدایه‌

عێراقیـه‌ک کتێبێـکی به‌رز کردۆته‌وه‌ که‌ وێنه‌ی ئایه‌توڵڵا سیسـتانی تێدایه‌

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیـیه به سه‌رۆکایه‌تی شاندێکی لیسته‌که‌ی که پێک‌هاتبوون له رافع ئه‌لعیساوی، تارق ئه‌لهاشمی، حوسێن شه‌علان و محه‌مه‌د عه‌لاوی، ئه‌مڕۆ چاوی به ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق که‌وت و سه‌باره‌ت به پێک‌هێنانی حکومه‌تی داهاتوو گفتوگۆیان کرد.

عه‌بدوڵڵا سـاڵح‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شایان پاشا گوتی ئایه‌توڵڵا سیستانی پیشتیوانی بۆ هه‌موو لێسته‌کانی سه‌رکه‌وتوو له‌ ‌‌هه‌‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا وه‌ک یه‌که‌، هه‌ر وه‌ک چۆن پـێشـتر پشتگیری له‌ پـێـکهێنانی حکو‌مه‌ت و نووسینی ده‌ستوری کردبوو. عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌شڵێت به‌ڵام بێ گومان ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌کانه‌ بۆ لیستی ئه‌لعێراقیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه‌‌ بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ که‌ ماوه‌که‌ی 5:57 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG