عهبدوڵا موھتەدی سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئیران لە ھەڤپەیڤینێـكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمهریكا سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆنفرانسێـک لە تاران لە بارەی وزەی ناوكی دهڵێت بە بڕوای من ئەم كۆنفرانسە دەوڵەتی كۆماری ئیسلامی ئێران خۆی لە كێبڕکێ و ململانهیەكی جیھانیدا لەگەڵ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمهریكادا دەبینیت و بەو پـێەش چۆن ئەمهریكا سەركردایەتی جیھانی رۆژئاوا دەكات، كۆماری ئیسلامیش پـێی وایە سەركردایەتی جیھانی سێـیەم و وڵاتانی ئیسلامی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكات، وە بەو جۆرە ھەڵسوكەوت دەكات كە ئەمیش زلھێزێـكی جیھانیە و سەرۆكی جیھانی سێـیەمە و لە لایەكی ترەوە بەرھەڵستی نیشاندانه بەرامبەر بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەكگرتووەكانهوه.
دهتوانن گوێبیسـتی دهقی گفتوگۆكه بن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیانهی دهسته چهپ، ماوهكهی 15:30 خولهكه.