عه‌بدوڵا موهته‌دی، سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت مه‌به‌ست له یادکردنه‌وه‌کانی ڕۆژی کرێکاران ئه‌وه‌یه که‌ڵک وه‌رگرتن بو داخوازیـیه سه‌ره‌تایـیه‌کانیان له مافی سه‌ندیکا، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گرانی و نه‌دانی مووچه و مه‌ترسی بێکاریه‌کی گه‌وره. موهته‌دی ده‌ڵێت کۆمه‌ڵ‌ناسان و سیاسیه‌کان وا پێشبینی ده‌که‌ن ساڵی داهاتوو ساڵی ئاڵۆزی و گێروگرفتی کومه‌ڵایه‌تی زۆر بێت وه ئه‌مساڵ خۆپیشاندانی کرێکاری و بێزاری ده‌ربڕین زۆرتر بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:41 خوله‌كه.