سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌کات له ئێستادا ئه‌و ڕوانینانه‌ی له‌سه‌ر دیموکراسی هه‌ن له‌ناو ئۆپزسیۆنی ئێرانی‌دا به‌ره‌وپێشچونی به‌خۆوه بینیوه.
عه‌بدوڵای موهته‌دی باسیش له‌وه ده‌کات که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتاش کۆده‌نگیه‌ک له‌ناو لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا نه‌هاتۆته ئاراوه سه‌باره‌ت به مافی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ئاینیه‌کان، به‌ڵام ئێستا هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی دیموکراسییه له ئێرانی ئاینده‌دا.
به‌ڕێز موهته‌دی ده‌شڵێت به‌شداری کورد له‌و پرۆسه ئاینده‌ییانه‌ی ئێران‌دا هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه بۆ باسکردنی دۆزه تایبه‌ته‌که‌ی کورد بێت به‌ڵکو قسه‌شمان له‌سه‌ر مه‌سه‌له گشتیه‌کانی ته‌واوی ئێرانیش هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:40 خوله‌که.