په‌نجا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق کاغه‌زێـکیان مۆکردووه که تیایدا داوا له سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌که‌ن کۆمیته‌یه‌ک پـێـکبهێنێت بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل.
عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری که یه‌کێـکه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی داواکه‌یان مۆرکردووه، له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئێمه ده‌مانه‌وێت لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر لێـدوانی کاربه‌ده‌سـتێـکی گومرکی ئیبراهیم خه‌لیل بکرێت. ئه‌و کاربه‌ده‌سـته به ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی گوتووه پاره‌ی ئه‌و گومرگه ناچێته ناو خه‌زێنه‌ی به‌ڵـکو ده‌چێته گیرفانی کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌که بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:58 خوله‌كه.