عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن‌زاده سـیاسه‌تمه‌داری دێرینی کوردسـتانی ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ست به ئێران و ئۆپزسیۆنی ئێرانی ده‌دوێت، له‌وانه فشـاری نوێی کۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر تاران تا ڕێز له مافه‌کانی مرۆڤ بگرێت، وه کاریگه‌ری ئه‌و فشـارانه بۆ سه‌ر ئۆپزسـیۆنی سه‌وز.
به‌ڕێز حه‌سه‌ن‌زاده ده‌ڵێت ئه‌و فشـاره نێونه‌ته‌وه‌یـیانه به‌بێ گومان وره به ئۆپزسـیۆنی ناو ئێران ده‌دات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵـکی ئێران زیاتر ئومێده‌وار ده‌کات به‌وه‌ی که جمهوری ئیسلامی ئێدی ناتوانێت له بێ ده‌نگی دنیای ده‌ره‌وه سوود وه‌ربگرێت بۆ سه‌رکوتکردنی خه‌ڵـکی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:37 خوله‌كه.