عه‌بدوڵا ده‌مرباش شاره‌وانی ناوچه‌ی سور له دیاربه‌کر شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی کێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه له زیندان ئازاد کرا که به‌تاوانی پشتیوانی کردن له سه‌رهه‌ڵداوانی کوردی تورکیا گوناهبار کرابوو.
به‌ڕیز ده‌مرباش نه‌خۆشیه‌کی ده‌گمه‌نی خوێنی هه‌یه ، ڕێی چونه ده‌ره‌وه‌ی له تورکیا لێگیراوه و پزیشکه‌کانیشی ده‌ڵێن چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌که‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه.
پاریزه‌ره‌کانی عه‌بدوڵا ده‌مرباش له ئێستادا کار له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کردنی هات و چۆیه ده‌که‌ن له‌سه‌ری.
به‌ڕێز ده‌مرباش به په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکای گوتوه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕێی نه‌ده‌ن چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی بکات و به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه بمرێت ئه‌وا وه‌ک ئه‌وه وایه ده‌وڵه‌ت یه‌کێکی کوشتبێت.
خه‌جیجان فه‌رقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تورکیا له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ده‌مرباش شاره‌وانی ناوچه‌ی سور له دیاربه‌کر ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 3:11 خوله‌که.