مید‌یاکانی ناوچه‌که‌و جیهان به‌رده‌وامن له بڵاوکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی و لایه‌نی پژاک. تا ئێستا هه‌ردوو لا ئاماری جیاوازیان له باره‌ی شه‌ڕه‌که‌وه بڵاو کردونه‌ته‌وه که ده‌ڵێن به ده‌یانیان له یه‌کتر کوشتوه.
له‌م شه‌ڕانه‌دا له لایه‌ن هێزه‌کانی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه هه‌مو جۆره چه‌کێکی قورس به کار هاتوه. عه‌بدوڵا موهته‌دی سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به هۆی روداوه‌کانی ناوچه‌که، ئاڵوگۆڕه‌کانی ناو ئێران، وڵاتانی عه‌ره‌بی ، سه‌رکه‌وتنی کورد له تورکیا و گه‌شه‌کردنی کوردستانی باشور ئه‌مانه هه‌مو وای له ئێران کردوه هه‌ست به‌وه بکات پێگه‌ی له ناوچه‌که‌دا خه‌ریکی له له‌ق بووندایه. سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له دریژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران نه ده‌توانی به بزوتنه‌وه‌ی کوردستانی ئێران کۆتایی بێنی وه نه ده‌توانی وره‌ی خه‌ڵک بڕۆخێنی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:00 خوله‌که