له ووتاره‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ، سه‌رۆکی سوریا په‌یمانی هه‌ڵگرتنی یاساکانی باری نائاسایی له وڵاته‌که‌دا دا که بۆ زیاتر له چل ساڵه ئه‌و یاسایانه له سوریادا سه‌پێنراون.
عه‌بدولباقی یوسف ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌ڵێت ، هێشتاس به گومانه له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی سه‌رۆکی سوریا و ئاگاهیش ده‌دات به‌وه‌ی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی زیاتر له وڵاته‌که‌دا ده‌کرێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز یوسف ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی سوریادا ئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه که هیچ خواستێک بۆ ڕیفۆ‌رم کردن نییه له‌لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:17 خوله‌که.