له ووتاره‌که‌یدا بۆ گه‌لی لیبیا کۆڵۆنێل موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌یگوت ده‌بێت له‌سه‌ر خاکی لیبیا بمرێت و داواشی له لایه‌نگرانی خۆی کرد شه‌ڕی ئه‌وانه بکه‌ن که ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر له چل ساڵه‌ی قه‌زافی بوونه‌ته‌وه و داوای ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌وان عه‌بدولمونعم شه‌ریف ، له ڕۆژنامه‌ی (لیبیای ئه‌مڕۆ/ لیبیا الیوم) که له ئه‌وروپا ده‌رده‌چێت ده‌ڵێت ده‌کرێت وا له ووتاره‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی بڕوانرێت که ڕاگه‌یاندنی دوا کاژمێره‌کانی ته‌مه‌نیه‌تی.
ڕۆژنامه‌وان شه‌ریف که بۆخۆی بنکه له سویسرایه ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی جێگرتنه‌وه‌ی قه‌زافی کێشه‌یه‌که و ده‌بێته قه‌یرانێکی ئاینده‌ی وڵاته‌که‌و به‌و هیوایه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵک و ڕۆشنبیران یارمه‌تیده‌ر بن بۆ ڕێگه گرتن له‌و کێشه‌یه.
شۆڕشی یاسه‌مین له تونس و شه‌پۆلی ناڕه‌زایی میسر که بوونه مایه‌ی له کار خستنی ڕژێمه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته ، ڕووبه‌ڕووی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌و شێوه‌یه نه‌بوونه‌وه که سه‌رۆکی لیبیا به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناڕازی وڵاته‌که‌ی ده‌یکات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان عه‌بدولمونعم شه‌ریف ، له ڕۆژنامه‌ی (لیبیای ئه‌مڕۆ) کردویه‌تی ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ ده‌توانیت گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بیت که ماوه‌که‌ی 5:33 خوله‌که.