سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا وان له ناو پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا و تا ئێستاش موعه‌مه‌ر قه‌زافی دیار نییه له کوێیه و شه‌ڕی قورس له ده‌وروبه‌ری ئۆفیسه‌کانی باب ئه‌لعه‌زیزیه ڕویداوه.
ڕۆژنامه‌وان عهبولمونعم شه‌ریف ، له ڕۆژنامه‌ی لیبیای ئه‌مڕۆ ده‌ڵێت هێستاش ناکرێت بگوترێت شاری ته‌رابولس به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه کۆنترۆڵ کراوه و ده‌شڵێت پێی وانییه شارێکی وه‌ک ته‌رابولس که ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی یه‌ک ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار که‌سه ته‌نها له یه‌ک شه‌و و ڕۆژدا کۆنترۆڵ بکرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ عهبولمونعم شه‌ریف، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:34 خوله‌که.