سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی وتی پاڵپشتی لەوەدەکات کە بەشێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا بمێننەوە بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق لە قۆناغی دوای داعشدا.
عەبادی بەردەوام بوو لە قسەکانی لە چاوپێککەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز و وتی هێزەکانی عێراق پێویستیان بە مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ڕاهێنان پێکردن و پێشکەش کردنی یارمەتی لۆجیستیكی و هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق لە بواری هەواڵگریدا.
شایەنی باسە نزیکەی 5000 سەربازی ئەمەریکی لە عێراقدا هەن لەچوارچێوەی ئەرکە سەربازییەکاندا لە دژی داعش. عەبادی کاتێک لە لەلایەن کریس واڵێسی فۆکس نیوزەوە پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا دەیەوێت 1000 سەربازی ئەمەریکی لە عێراقدا بمێننەوە و ئەویش لە وەڵامدا وتی " تۆزێ لەوە زیاتر."
هەروەها دڵنیایشی دا کە لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا دڵنیایی لە بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا و کۆنگرێس وەرگرتووە کە تەواو پاڵپشتی لە بەغدا بکەن لە شەڕەکەیدا دژی داعش.
سەرچاوە سەوا