Accessibility links

گراهام : عەبادی پێی وایە بنیادنانەوەی ئەنبار و موسڵ 50 ملیار دۆلاری دەوێت


لینزی گراهامی سیناتۆری ئەمەریکی وتی لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی، عەبادی پێی وایە بنیادنانەوەی ئەنبار و موسڵ 50 ملیار دۆلاری دەوێت.

گراهام لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی پیراندا کە جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆردی سەرۆکی ئەرکانی هاوبەش ئامادەی دانیشتنەکە بوون وتی " دوێنێ لە سەرۆک وەزیرەوە گوێم لێ بووە، کە تێچووی دووبارە دروستکردنەوەی پارێزگای ئەنبار و ئێستاش موسڵ نزیکەی 50 ملیار دۆلارە. "

شایەنی باسە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی بە سەردانێک لە واشنتنە و لەگەڵ سەرۆک ترامپ و کاربەدەستە باڵاکانی ئەمەریکادا کۆبۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG