Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق سەردانی شاری ڕومادی دەکات

  • VOA News

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە شاری ڕومادی، ئەمەش پاش ڕۆژێـک لەوەی لەشکری وڵاتەکەی هەواڵی ڕزگارکردنی تەواوی شارەکەی لە داعش ڕاگەیاند.

عەبادی بە فڕۆکەیەکی هەلیکۆپـتەر گەیشتووەتە زانکۆی ئەنبار لە باشوری شارەکە و لە لایەن هێزەکانی بەشداریـیان لە ڕزگارکردنی شارەکەدا کردبوو پـێشوازی لێکرا.

عەمید روکن ئەحمەد بیلاوی فەرماندەی لەشکر لە ڕومادی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد گوت سەرۆک وەزیر لەگەڵ فەرماندەی هێزەکان و کاربەدەسـتانی پارێزگای ئەنبار لەوێ کۆدەبێتەوە.

هاوکات حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بەبۆنەی ڕزگارکردنی ڕومادی ڕۆژی پـێنجشەممە دەکرێتە پـشوو.

جێی وەبیرهێنانەوەیە داعش لە مانگی پـێنجدا شاری ڕومادی داگیرکرد، ئەمەش بووە شکستێـکی گەورە بۆ هێزەکانی عێراق لە پاش کەوتنی شاری موسڵ، بۆیە کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن ڕزگارکردنی ڕومادی متمانەی عێراقیـیەکانی بۆ لەشکری وڵاتەکەیان گەڕاندەوە.

لە ئێسـتادا لایەکی شارەکە وێران بووە و زیانێـکی گەورە بە بەشە خزمەتگوزاریـیەکانی گەیشتووە.

XS
SM
MD
LG