Accessibility links

عەبادی: ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ زۆر بە خێرایی بەڕێوەدەچێت

  • VOA News

A soldier wears an Iraqi flag after the liberation of Khalidiya village from Islamic State militants south of Mosul, Iraq, Oct. 20, 2016.

A soldier wears an Iraqi flag after the liberation of Khalidiya village from Islamic State militants south of Mosul, Iraq, Oct. 20, 2016.

سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ زۆر خێراتر بەڕێوەدەچێت وەک لەوەی لە سەرەتادا پـلانی بۆ دانرابوو.

حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بۆ ئامادەبووانی کۆنگرەی تایبەت بە ئایندەی شاری موسڵ کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا سـازدەکرێت، ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی بۆ یەکەم جارە لە مێژووی عێراقدا هێزەکانی پـێشمەرگە و لەشکری عێراق شانبەشانی یەکتر بە هاوکاری و هەماهەنگیـیەکی تەواو شەڕی دوژمنێـک دەکەن و پـێکەوە ناوچەکان ڕزگاردەکەن و خەڵکی سیڤیل دەپارێزن.

پاشان گوتی حکومەتەکەی پـلانی زۆری داناوە بۆ دابینکردنی ڕێگەی سەلامەت بۆ ئەو خەڵکە سیڤیلەی لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ناوچە ئاوارە دەبن. جەختی لەوەش کرد ڕێگە نادەن لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە و لە دواشیدا مافەکانی مرۆڤ پـێشێلبکرێت. باسی لەوەش کرد حکومەتی ناوەندی لەگەڵ پارێزگای نەینەوا هەماهەنگی دەکات بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریـیەکان بۆ خەڵکی سیڤیل و ئاسایـیکردنەوەی دۆخی موسڵ.

لە لایەکی دیکە گاری ڤۆلیسکی جەنەڕاڵ لە هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق داوای لە هێزە عێراقیـیەکان بە خێرایی پـێشڕەویی نەکەن، چونکە داعش خۆی بەرەو تێـکشکاندن دەچێت.

XS
SM
MD
LG