Accessibility links

عەبادی داوا لە هاوپەیمانان دەکات ڕێگە نەدەن چەکدارانی داعش بەرەو سوریا هەڵبێن

  • VOA News

سەرۆک وەزیری عێراق داوا لە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دەکات ڕێگە نەدەن چەکدارانی داعش لە موسڵەوە بەرەوە سوریا دەربازبن.

حەیدەر عەبادی لە ڕێگەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەیەوە گوتی بەرپـرسیارێتی هاوپەیمانانە ڕێگە لە چەکدارانی داعش بگرن بەرەو سوریا هەڵبێن.

ژان مارک ئایرۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەویش گوتی شیانی هەیە چەکدارانی داعش بەرەو ڕەققە هەڵبێن، بۆیە گرنگە بە ڕژدی بیربکرێتەوە لە چۆنیەتی ڕزگارکردنی ئەو شارەش لە داعش. گوتیشی ناکرێت ڕێگە بە داعش بدەین خۆی لە شوێنی دیکەی زۆر مەترسیدارتر بەهێزبکاتەوە.

لە لایەکی دیکە فەریق ڕوکن تالب شەغاتی فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە نزیک هەولێر گوتی بەپـێی زانیاریـیە هەواڵگریـیەکان مەزەندە دەکرێت 5 بۆ 6 هەزار چەکداری داعش لە ناو شاری موسڵدا بن.

XS
SM
MD
LG