Accessibility links

هێرشێکی خۆکوژی له به‌غدا ده‌بێته‌ هۆی له ده‌ستدانی گیانی 9 که‌س


پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 9 که‌س کوژراوه‌ و زیاتر له 40 که‌سی دیکه‌ بریندار بوون کاتێک هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ده‌ره‌وه‌ی دادگایه‌کی به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.

پۆلیس و کارمه‌ندانی پزیشکی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌‌‌که‌ له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی ده‌ره‌وه‌ی دادگاکه‌دا ڕوویداوه‌ که له‌وێ خه‌ڵکی به‌ ڕیز ڕاده‌وه‌ستن تاوه‌کو بکرێنه‌ ژووروه‌ی بیناکه‌‌. چه‌ند کاتژمێرێکیش پێش ڕوودانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، ژه‌نه‌ڕاڵێکی عێراقی له به‌غدای پایته‌خت کاتێک به‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی به‌ره‌وه‌ کار به‌ڕێکه‌وتووه‌، ته‌قه‌ی لێ کراوه و کوژراوه‌.

له‌ لایه‌کی تریشه‌وه‌، به‌هۆی هێرشێکی ئاسمانی له‌شکری ئه‌مریکی بۆ سه‌ر ماڵێکی شاری رومادی ، به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه ‌13 که‌س کوژراون. کاربه‌ده‌ستانی له شکری ئه‌مریکی گوتویانه‌ له‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌کۆڵنه‌وه‌. هه‌روه‌ها دوو سه‌ربازی ئه‌مریکیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له به‌غدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG