پانزده ئه‌ندامی موسوڵمانه سوننیه‌کانی عێراق خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ به‌شداریکردن له کۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستورێکی نوێی ووڵاته‌که. به‌و هیوایه‌ی که ئه‌م به‌شداربوونه‌ی سوننیه‌کان له پرۆسه‌ی سیاسی ووڵاته‌که‌دا، هێرشی یاخیبوان یاخیبوان که‌م ده‌کاته‌وه که باوه‌ڕده‌كرێت له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌وه پشتگیری ده‌کرێن.
قسه‌که‌رێکی ڕێکخراوی موسوڵمانانی سوننه به ناوی ئه‌نجومه‌نی گفتوگۆی نیشتمانی پێخۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به پێشکه‌شکردنی 15 ناوی سوننیه‌کان بۆ ڕازی بوون به به‌شداربوونیان له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش‌دا، ڕێبه‌رێکی سوننیه‌کان له حکومه‌ت لیستی ناوی ئه‌و 15 به‌ربژاره‌ی پێشکه‌ش کردووه که هاوبه‌شی دوو سوونیه‌که‌ی تری کۆمیته‌ی 55 ئه‌ندامی داڕشتنی ده‌ستوری ووڵاته‌که بکه‌ن. به‌ڵام ڕازی بوون له‌سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه که‌مێک دره‌نگ هات به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی شیعه و کورده‌کان تاوانباری ئه‌و که‌سانه‌یان کرد که‌وا ئه‌ندامی باڵای پێشووی پارتی به‌عسی سه‌ر به ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین بوون. به‌ڵام ئه‌و تاوانانه له لایه‌ن ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه سوننیه‌وه ڕه‌تکرایه‌وه.
سه‌ڵاح موتڵه‌ق – قسه‌که‌ری ئه‌نجومه‌نی گفگتوگۆی نیشتمانی به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌و 15 ئه‌ندامه نوێیه‌ی کۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور، هه‌ندێکیان ئه‌ندامی پارتی به‌عس بوون، به‌ڵام باوه‌ڕناکر‌ێت ناوه‌کانیان له ناو ئه‌و لیسته پێشنیار کراوه لاببرێن. به‌ڕێز موتڵه‌ق ده‌ڵێت" ئه‌وانه‌ش عێراقین و ده‌بێت ده‌ستور له لایه‌ن هه‌موو عێراقیه‌کانه‌وه بنوسرێت و ڕازی بوونی هه‌موو عێراقیه‌کانی له‌سه‌ر بێت." ئێستاکه له سه‌دا 80 ی ده‌ستوری عێراق داڕێژراوه و به پێ ی پلانه‌کان ده‌بێت تاوه‌کو 15 ی مانگی هه‌شتی داهاتوو ته‌واو بکرێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌کرێت به به‌شداربوونی ئه‌ندامی نوێی سوننیه‌کان له کۆمیته‌که‌دا، پرۆسه‌که دوا بکه‌وێت و له کاتی دیاریکراوی خۆیدا ته‌واو نه‌بێت.
به‌ڕێز موتڵه‌ق ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی که باوه‌ڕناکات ده‌ستوره‌که له کاتی خۆیدا ته‌واو بێت چونکه هێشتا کێشه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی فیدرالیزم و ئیسلام و هه‌ڵوێستی عێراق له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تری کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا هه‌روه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که ماوه‌ی داڕشتنی ده‌ستور درێژ بکرێته‌وه."