ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای ئه‌مریکی، ولیام وێبسته‌ر، به‌رپرس له کاروباری ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانان له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقیدا کارده‌کات تاوه‌کو پلانی نوێی ئاسایش بۆ دیپلۆماتانی بیانی دابنێن و ڕه‌وشی ئاسایش به‌ره‌و پێش به‌رن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌کات، به‌ڵام هێزه‌کانی عێراقی فه‌رمانده‌یی ده‌که‌ن.
به‌ڕێز وێبسته‌ر ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که "کاربه‌ده‌ستانی عێراقی خۆیان پێشنیاری ئه‌وه‌یان کردووه که هێزه‌کانیان ئاسایش بۆ دیپلۆماتان دابین ده‌که‌ن و به پێی تێگه‌یشتنم، ئه‌و هه‌وڵه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست پێده‌کات."
ژه‌نه‌ڕاڵ وێبسته‌ر گوتیشی که‌وا له به‌غدا نزیکه‌ی یانزده هه‌زار ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌ی تایبه‌ت هه‌یه. هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی له‌شکری عێراقیش له شاره‌که‌دا هه‌یه و تاوه‌کو کۆتایی هاوین یش چه‌ندین هه‌زار سه‌ربازی تر له مه‌شق و ڕاهێنان ته‌واو ده‌بێت و ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان ده‌بنه‌وه.