حکومه‌تی عێراقی داوا له ووڵاتانی عه‌ره‌ب و موسوڵمان ده‌کات به‌ره‌نگاری یاخیبوانی ئه‌لقاعیده له ووڵاته‌که‌دا ببنه‌وه و باڵیۆزه‌کانیان بۆ به‌غدا بنێرن. ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی حکومه‌تی عێراقی دوا به دوای فڕاندن و کوشتنی نوێنه‌ری باڵای میسر و هێرشکردنه سه‌ر دیپلۆماتانی تر له به‌غدای پایته‌خت هات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هوشیار زێباری له ماوه‌ی په‌یامێکدا که ئاڕاسته‌ی ووڵاتانی ئیسلامی تیادا کرد، گوتی باشترین ڕێگه بۆ سه‌لماندنی جدییه‌ت له شه‌ڕی دژه تیرۆر ئه‌وه‌یه که ئه‌و ووڵاتانه باڵیۆزه‌کانیان بۆ عێراق بنێرن.
کۆمه‌ڵگای دیپلۆماتانیش رۆژی پێنج شه‌ممه شڵۆقیان تێکه‌وت پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی میسری جه‌ختی له‌سه‌ر کوشتنی نوێنه‌ری باڵای ووڵاته‌که‌ی ئیهاب ئه‌لشریف له به‌غدا له لایه‌ن گروپێکی تیرۆرستانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده کرد. هه‌ر له پاش سێ ڕۆژ له فڕاندنه‌که‌ی نوێنه‌ری باڵای میسر له عێراق، تیرۆرستان هێرشیان کرده سه‌ر دیپلۆماتانی پاکستان و به‌حره‌ین. دوا به دوای ئه‌و ڕووداوه‌ش، پاکستان نوێنه‌ره‌که‌ی خۆی بۆ ئوردن کشانه‌وه.
قسه‌که‌ری حکومه‌تی عێراقیش، له‌یث کوببه، ده‌ڵێت کشانه‌وه له عێراق ته‌نها هانی تیرۆرستان ده‌دات دیپلۆماتانی ووڵاتانی تریش نیشانه بکه‌ن.