Accessibility links

ئێران دیسان هۆشیاری ده‌داته ئۆپۆزسیۆن


ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران هۆشیاری ده‌داته رابه‌رانی ئۆپۆزسیۆن و ده‌لێت ره‌نگه دادگایی بکرێن به تاوانی کارکردن له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نیشتیمانی.

سادق لاریجانی، سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گوتی به‌رپرسان به‌ڵگه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه ده‌یسه‌لمێنن که رابه‌رانی ئۆپۆزسیۆن به مه‌به‌ست خوێندکارانیان هانداوه، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی مانگی شه‌ش.

رابه‌رانی ئۆپۆزسیۆن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی ئێرانی به ساخته‌کاری له ده‌نگدانی سه‌رۆکایه‌تی دا تۆمه‌تبار کرد.

ئه‌م تۆمه‌تبارکردنه‌ش بووه‌ هۆی به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانی خوێناوی له ئێران.

به‌لایه‌نی که‌مه‌وه یه‌ک هه‌زار چالاکوانی سیاسی و رۆژنامه‌وان و که‌سی تر ده‌ستگیر کران و ژماره‌یه‌ک له خۆنیشانده‌ران کوژران.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG