ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ده‌لێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست و چوار كه‌س له زنجیره‌یه‌ك هێرشی جودا له به‌غدا كوژراون. به‌یان جه‌بر وه‌زیری ناوخۆی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌ندامێكی پێشووی یه‌كه‌یه‌كی كۆماندۆ خۆی له‌ناو باره‌گای یه‌كه‌یه‌كه ته‌قاندۆته‌وه و سێ كه‌سی كوشتووه. كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن هێرشبه‌ره‌كه جلی پۆلیسی له‌به‌ر كردبوو له‌وكاته‌ی كه چۆته ناو باره‌گاكه. هاوكات خراپكاران هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆبیسێك و یازده كاركه‌ری ناو ئۆتۆبیسه‌كه‌یان كوشت. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له گه‌ره‌گێكی شیعه له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده كه‌س كوژران.