Accessibility links

ئه‌نجام هێرشی به هاوه‌نی فه‌له‌ستینیه‌كان دوو كرێكاری نیشته‌جێی جوله‌كه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌ كوژراوه‌ - 2005-06-07


ئیسرائیل ڕاده‌گه‌یه‌‌نێت له ئه‌نجام هێرشی به هاوه‌نی فه‌له‌ستینیه‌كان دوو كرێكاری نیشته‌جێی جوله‌كه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه‌ كوژراوه‌. ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ڵێن كه‌وا ژماره‌یه‌ك كرێكاری فه‌له‌ستینی و تایله‌ندیش بریندار بووه‌.

ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كێك بوو له‌و هێرشانه‌ی كه ئامانجیان جوله‌كه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ و شارۆچكه‌یه‌كی نزیكی ناو ئیسرائیل بووه‌.

هاوكات، دوو چه‌كداری فه‌له‌ستینی كه یه‌كێكیان ڕێبه‌رێكی ناوخۆیه‌ له ماوه‌ی پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ ئیسرائیلیه‌كان له نزیك شارۆچكه‌ی جه‌نین له كه‌ناری خۆرئاوا كوژراون. ئیسرائیل ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌و پێكدادانه‌دا، سیڤیڵیه‌كی فه‌له‌ستینیش كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها گروپێكی چه‌كداری فه‌له‌ستینی به ناوی حه‌ماس به‌رپرسیارێتی خۆیان نیشانداوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌رتی غه‌ززه‌.

XS
SM
MD
LG