ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر ده‌ڵێت به‌ریتانیا به نیازه پلانه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌رنوسی ده‌ستورنامه‌ی ئه‌وروپا بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار دوابخات. ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیاش دوا به دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌و دهستورنامه پێشنیاركراوه هات.
قسه‌كه‌رێكی به‌ڕێز بلێر گوتویه‌تی كه‌وا ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌ی فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا بۆ دهستورنامهكه ده‌بێت له لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕۆژی 16 ی مانگی شه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت پێش ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا ریفراندۆم بكات.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جاك سترۆ - وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕابگه‌یه‌نێت كه‌وا بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2006 دا ڕاده‌گیرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له داهاتووی ئه‌و ده‌ستوورنامه‌یه دڵنیا نین.