Accessibility links

دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌كانی شه‌ڕ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی دارفوری ڕۆژئاوای سودان ده‌ست پێ ده‌كات - 2005-06-06


دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌كانی شه‌ڕ له لاهای ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی شه‌ڕ له ناوچه‌ی دارفوری ڕۆژئاوای سودان ده‌ست پێ ده‌كات.

دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاوانه‌كانی شه‌ڕ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ گه‌وره‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ بێت كه له ماوه‌ی سێ ساڵدا ئه‌نجام درابێت.

له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان لیستێكی پێكهاتوو له 51 تاوانبارییان دایه‌ ده‌ست دادگای ناوبراو. هه‌ر هه‌مووشیان بریتین له كاربه‌ده‌ستانی سودانی و میلیشیا عه‌ره‌به‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵداوانی دارفوردا شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

سودانیش گوتویه‌تی كه‌وا هیچ یه‌كێك له‌و گومانلێكراوانه‌ ناداته‌ ده‌ستیان و ده‌بێت تاوانبارانی شه‌ڕ له‌ناو ووڵات خۆیدا دادگایی بكرێن.

ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ژماره‌ی قوربانیه‌كانی دارفور به‌ 180 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنێت.

XS
SM
MD
LG