كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری نیپاڵی ده‌ڵلێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چێنراو له ژێر ئۆتۆبیسێكدا له باشووری كاتماند، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سی و شه‌ش كه‌س كوژران. هه‌روه‌ها زیاتر له حه‌فتا كه‌س له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان گرانه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له وانه‌یه سه‌رهه‌ڵداوه‌كانی ماوی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێت، كه خوێناوی‌ترین هێرشه له دژی هاوڵاتیان له وه‌تای ده‌ستپێكردنی یاخیبوون له ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌ت و شه‌ش ڕوویدابێت.