سه‌رۆك بوش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ستانی فلۆریدا له باشوری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی ووڵاته ئه‌مه‌ریكیه‌كان ده‌بێت و به نیازه ووتارێك پێشكه‌ش بكات.
به‌ڕێز بوش به نیازه باس له ڕێكه‌وتنی بازرگانی ئازاد له ناوچه‌كه‌دا، نه‌هێشتنی هه‌ندێك له‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه له به‌رده‌م كه‌رته ئابورییه گرنگه‌كاندا هه‌یه و كه‌م كردنه‌وه‌ی باجی تاریف له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌فرۆشێت.
هه‌روه‌ها باوه‌ڕده‌كرێت، سه‌رۆك بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رانی ووڵاته ئه‌مه‌ریكیه‌كان بكات كه كۆمیته‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ چاودێریكردنی دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنرێت.
به‌ڵام هه‌ندێ له ووڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ی سه‌رۆكدا كۆك نین و ده‌ڵێن ئه‌و كۆمیته‌یه ڕێگه به واشنتۆن ده‌دات فشار بخاته سه‌ر ڤه‌نزوێلا و سه‌رۆكه‌كه‌ی هیوگۆ خاڤێز به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی دواییدا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌و خراپی ڕۆیشت.