حكومه‌تی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا پلان داده‌نێت ته‌نیا به‌دوازده تاوان سه‌دام حوسێن گونه‌هبار بكات، هه‌رچه‌نده ده‌توانرێت دیكتاتۆری پێشوو به‌نزیكی پێنج سه‌د تاوان گونه‌هبار بكات. ووته‌بێژێكی حكومه‌ت ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه گوتی كاربه‌ده‌ستان وا باوه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌م دوازده تاوانه به‌لگه‌نامه‌ی ته‌واوی له‌گه‌لدایه، و به‌لگه‌نامه‌كانیش هه‌نده تۆكمه‌ن كه متمانه‌ی توندترین سزادانی سه‌دام حوسێن ده‌دات. ووته‌بێژه‌كه گوتی واچاوه‌رێده‌كریت دادگایی كردنی سه‌دام له ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست پێده‌كات. سه‌دام حوسێن، كه له سالی دوو هه‌زار و سێ له لایه‌ن هێزه‌كانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لادرا، به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان تۆمه‌تبار كراوه، له‌وانه ئه‌نجامدانی هێرشی كیمیاوی له دژی كورد و داگیركردنی كوه‌یت و سه‌ركوتكردنی سه‌رهه‌ڵدانی شیعه‌كان.