دادگایه‌كی پاكستان حوكمی مردنی دا به‌سه‌ر توندڕه‌وێكی ئیسلامی به تاوانی نه‌خشه‌دانان و ئه‌نجامدانی دوو هێرش له دژی موسوڵمانه شیعه‌كان كه بوونه هۆی كوژرانی 45 كه‌س. ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوڵ حه‌سه‌نی ئه‌ندامی گرۆپی توندڕه‌وی (له‌شكری جانگیڤ) به تاوانی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه‌ی كه له ساڵی پار كرانه سه‌ر دوو مزگه‌وتی شیعه‌كان له باشووری شاری كه‌راچی كه به‌ناوبانگترین شاری پاكستانه. پارێزه‌رانی حه‌سه‌ن ده‌ڵێن ئه‌وان داوای پێداچونه‌وه ده‌كه‌ن. جێی باسه پاكستان توندوتیژی زۆری تیره‌یی هه‌یه، كه زۆربه‌ی ده‌خرێته سه‌ر خێڵه توندڕه‌وه‌كانی موسوڵمانه سونی وشیعه‌كان.
له‌شكری جانگیڤ یه‌كێكه له كۆمه‌ڵه هه‌ره توندڕه‌وه‌كان و ئه‌ندامه‌كانی تاوانباركراون به‌رامبه‌ر به زۆربه‌ی توندوتیژیه تیره‌ێكانی ئه‌م دواییانه.