Accessibility links

ئاریاڵ شارۆن و مه‌حمود عه‌باس  به‌ نیازن له ئورشه‌لیم - ئه‌لقودس كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوانیان ساز بكه‌‌ن - 2005-06-03


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رۆك وه‌زیر ئاریاڵ شارۆن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ڕی فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس له ئورشه‌لیم ئه‌لقدس به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئۆفیسی به‌ڕێز شارۆن ڕۆژی هه‌ینی شوێنی شوێنی سازكردنی ئه‌و لوتكه‌یه‌ی ڕۆژی 21 /6 یان ڕایانگه‌یاند و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ له‌و شاره‌دا ئه‌نجام بدرێت.

سه‌رچاوه‌ فه‌له‌ستینیه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا ئه‌و هه‌واڵه‌یان دووپات نه‌كردۆته‌وه‌.

جێی باسه‌، به‌ڕێز شارۆن و به‌ڕێز عه‌باس مانگی دووی ڕابووردوو له میسر چاویان به یه‌كتری كه‌وت كاتێك كه ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ستی نێوانیان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ڕاگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG