كۆمه‌ڵێك چه‌كداری عێراقی ڕێبه‌رێكی ئاینی شیعه‌ی باڵایان كوشتووه.
پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا - مه‌لا عه‌لی عه‌بدول حوسه‌ین له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری به‌سره له باشوری عێراق ته‌قه‌ی لێكراو له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن، كاربه‌ده‌ستێكی توركمان له ماوه‌ی هێرشێكی جودا ڕۆژی هه‌ینی كوژراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی توند له به‌غدا بیستراوه، به‌ڵام كه‌وتنه‌وه‌ی بریندار و كوژراو له ئه‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وانه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئه‌م ڕووداوه توند و تیژییانه‌ش له كاتێكدا هات كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ڕایگه‌یاند كه‌وا له ماوه‌ی 18 مانگی ڕابووردوودا رۆژانه 20 كه‌س له عێراق ده‌كوژرێت.