له زنجیره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژی له باكووری عیراق به لایه‌نی كه‌مه‌وه بیست و سێ كه‌س كه‌س كوژران. خوێناوی‌ترین هێرش له خواردنگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی توزخورماتو روویدا، كه تیایدا دوازده كه‌س كوژران. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌كێك له پاسه وانانی جێگری كوردی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی رۆژ نوری شاوهیش له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشێكی تری خۆكوژی له كه‌ركوك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك كه‌س كوژرا. له به‌عقوبه و له هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر كاروانێكی حكومه‌ت كاربه‌ده‌ستێكی بالای هه‌رێمی و به لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ كه‌سی تر كوژران. هه‌روه‌ها له شاری موسلێش پێنج كه‌س كوژران. هاوكات ئۆپه‌راسیۆنی 'بروسك' له به‌غدا به‌رده‌وامه و كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن له چوار رۆژی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه حه‌وت سه‌د تیرۆرستی گومان‌لێكراو گیراون.