دوو شاخه‌وانی ژنی ئێرانی بوونه‌ته یه‌كه‌م ژنی موسوڵمان كه بتوانن بگه‌نه سه‌ر لوتكه‌ی چیای ئێڤارست.
وه‌زیری كاروباری گه‌شتوگوزار له نیپاڵ ده‌ڵێت ئه‌و ژنانه به‌شێك بوون له گروپێك كه پێكهاتوون له 46 شاخه‌وان و ده‌یان ڕێ پیشانده‌ری گروپی شێرپه‌ی سه‌ر به تیبته‌كانیان له‌گه‌ڵدایه و توانیویانه رۆژی دووشه‌ممه بگه‌نه سه‌ر ئه‌و چیایه‌ی كه 8،850 مه‌تر به‌رزه.
به‌ڕێزی وه‌زیر گوتیشی ئه‌وا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 شاخه‌وانی تر گه‌یشتۆته سه‌ر ئه‌و چیایه و هێشتا ژماره‌یه‌كی تریش له هه‌وڵداندان.
وه‌رزی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر شاخی ئیڤارست دا ئاساییانه له ڕۆژی 31 مانگی پێنج كۆتایی دێت.