Accessibility links

دۆمنیك دی ڤلپین بۆته‌ سه‌رۆك وه‌زیری نوێی فه‌ره‌نسا - 2005-05-31


پاش دوو ڕۆژ له ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستورنامه‌ی پێشنیاركراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا له لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌كانه‌وه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جاك شیراك وازهێنانی سه‌رۆك وه‌زیر ژین پیه‌ره‌ رافارین ی قبوڵ كرد و دۆمنیك دی ڤلپین ی له جێگه‌ی دانا.

به‌ڕێز رافارین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وازهێنانه‌كه‌ی به‌ڕێز رافارین ی قبوڵ كرد پاش ئه‌وه‌ی ووڵاتیانی فه‌ره‌نسی له ماوه‌ی ریفراندۆمێكی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌ستوره‌ پێشنیاركراوه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایان ره‌ت كرده‌وه‌. به‌ڕێز ڤلپین ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو پاش ماوه‌یه‌كی كورت پۆسته‌ نوێیه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا.

بڕیاریشه‌ سه‌رۆك شیراك له دره‌نگانێكی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا ووتارێكی نیشتمانی پێشكه‌ش بكات.

هه‌ر هه‌موو 25 ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌بێت ئه‌و ده‌ستوره‌ قبوڵ بكات كه‌ ئامانجه‌كه‌ی ڕێكخستن و ئاسانكردنی پرۆسه‌ی بڕیاردانه‌كانی سه‌ر به‌و یه‌كێتیه‌یه‌. ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌و ده‌ستوره‌ نوێیه‌، ده‌سه‌ڵاتی زۆر ده‌داته‌ ووڵاتانی ئه‌ندام.

هه‌روه‌ها ووڵاتی هۆڵه‌ندا له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌سه‌ر هه‌مان ده‌ستورنامه‌ی پێشنیاركراو ریفراندۆم ساز ده‌كات.

XS
SM
MD
LG